وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای ده‌ركردنی عێراق له‌لیستی وڵاتانی مه‌ترسیدار ده‌كات

 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای ده‌ركردنی عێراق له‌لیستی وڵاتانی مه‌ترسیدار ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق نامەیەکی ناڕەزایی لەبارەی ‌ده‌ركردنی عێراق له‌ لیستی مه‌ترسیدارترین وڵات بۆ سپیكردنه‌وه‌ی داهات و هاوكاریكردنی تیرۆر، ئاڕاسته‌ی هاوتا ئه‌وروپیه‌كانی كرد.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە فوئاد حسێن نامه‌یەکی ئاڕاسته‌ی هاوتا ئەوروپیه‌كانی كردوه‌ و بڕیاری كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپای ره‌تكردوه‌ته‌وه‌، له‌باره‌ی دیاریكردنی عێراق له ‌لیستی مه‌ترسیداره‌كان بۆ كاروباری سپیكردنه‌وه‌ی داهات و هاوكاریكردنی تیرۆر.

چه‌ندین رێكاری گرنگ گیراونه‌ته‌به‌ر به‌ئاڕاسته‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌هه‌ده‌ردان و سپیكردنه‌وه‌ی داهات و هاوكاریكردنی تیرۆر

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوەکە‌، فوئاد حسێن له‌نامه‌كه‌یدا بۆ هاوتا ئه‌وروپیه‌كانی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، چه‌ندین یاسای گرنگ له‌ عێراق ده‌ركراون و رێكاری گرنگ گیراونه‌ته‌به‌ر به‌ئاڕاسته‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌هه‌ده‌ردان و سپیكردنه‌وه‌ی داهات و هاوكاریكردنی تیرۆر.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داواشیكردوه‌، عێراق له‌لیستی مه‌ترسیداره‌كانی وڵاتانی جیهان ده‌ربهێندرێت.






خەندان
Top