عێراق.. بە فەتوای سیستانی ئەمڕۆ کۆتا رۆژی مانگی رەمەزانە

بە فەتوای مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، ئەمڕۆ لە عێراق (بۆ مسوڵمانە شیعەمەزهەبەکانی ئەو وڵاتە)، کۆتا رۆژی مانگی رەمەزان (مانگی رۆژووی مسوڵمانان)ـە.
ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق فەتوای داوە و ئەمڕۆ یەکشەممە 24-5-2020ـی بە تەواوکەری مانگی رەمەزان، هەژمار کردووە.
نووسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە 25-5-2020، یەکەم رۆژی مانگی شەوال و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
باسنيوز