ئەنجومەنی ئاسایش پڕۆژەیەکی روسیای لە بارەی سوریا رەتکردەوە

ئەنجومەنی ئاسایش پڕۆژەیەکی روسیای لە بارەی سوریا رەتکردەوە
دوای ئەوەی شەوی رابردو روسیا و چین پڕۆژەیەکی حکومەتی ئەڵمانیا، بەلجیکا و کوێتیان لە بارەی ناردنی هاوکاری بۆ ئاوارەکانی سوریا بەبێ گەڕانەوە بۆ دیمەشق لە ئەنجومەنی ئاسایش ڤیتۆکرد، پرۆژەیەکی روسیاش لەسەر هەمان بابەت لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشەوە رەتکرایەوە.

هاوکات بە گوێرەی پێشنیازەکەی ئەڵمانیا، بەلجیکا و کوێت پرۆسەی هاوکارییە مرۆییەکان کە نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ئاوارەکانی سوریا ئامادەیکردوە، بۆ ماوەی ساڵێکی دیکەش بەردەوامی دەبێت.

وەکو روسیا پڕۆژەیەکیان لە بارەی هەمان پرسەوە هەیە کە تەنها هاوکاری مرۆیی لەخۆدەگرێت و ژمارەی دەروازە سنورییەکانیش کەمتر دەکرێتەوە


فاسیلی نیبێنزیا، نوێنەری روسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی هۆکاری ڤیتۆکردنی بڕیارەکە رایگەیاند، ئەوان وەکو روسیا پڕۆژەیەکیان لە بارەی هەمان پرسەوە هەیە کە تەنها هاوکاری مرۆیی لەخۆدەگرێت و ژمارەی دەروازە سنورییەکانیش کەمتر دەکرێتەوە، پڕۆژەکەی مۆسکۆش گۆڕانکارییەکانی سوریای بە تەواوی لەبەرچاوگرتوە.

ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ سوریا بەبێ رەزامەندی حکومەتی دیمەشق وەکو پێشێلکاری بەرامبەر رێککارە نێودەوڵەتییەکان ناودەبەن


حکومەتی سوریاش رونیکردوەتەوە، ئەوان ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ سوریا بەبێ رەزامەندی حکومەتی دیمەشق وەکو "پێشێلکاری" بەرامبەر رێککارە نێودەوڵەتییەکان ناودەبەن.

لە سەرەتای دروستبونی شەڕی ناوخۆی سوریاوە تائێستا حکومەتی روسیا 14 جار بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی پەیوەست بە دۆخی سوریا ڤیتۆکردوە، لە زۆرینەی بڕیارەکانیشدا مەرجی ئەوەی داناوە نابێت حکومەتەکەی بەشار ئەسەد تۆمەتبار بكرێت یاخود لەسەر پرۆسە سەربازییەکانی و هێرشەکانی بۆ سەر گروپەچەکدارییەکان سەرکۆنە بکرێت.






خەندان
Top