سەدر بڕیاریدا سەرجەم دەزگاکانی سەر بە رەوتەکەی دابخرێن

لەسەر بڕیاری سەدر هەمو دەزگاکانی سەر بە رەوتی سەدر لە شارەکانی عێراقدا بۆ ماوەی ساڵێک دادەخرێن
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە بڕیارێکدا کە نوسینگەکەی بڵاویکردوەتەوە رایگەیاندوە، لەسەر بڕیاری سەدر هەمو دەزگاکانی سەر بە رەوتی سەدر لە شارەکانی عێراقدا بۆ ماوەی ساڵێک دادەخرێن تەنها نوسینگەی تایبەتی سەدر، دەزگای مەرقەدی محەمەد سەدر و دەستەکانی سەرایا سەلام بە کراوەیەیی دەمێننەوە.
نوسینگەی سەدر ئاماژەی بەوەشداوە، نوسینگەی موقتەدا سەدر سەرپەرشتی گشتی وتاری هەفتانەی نوێژی هەینی دەکات کە لەلایەن سەدر یان نوێنەرەکەیەوە دەخوێنرێتەوە.
ساڵی رابردوش وەکو یەکەم هەنگاوی چاکسازی خۆی لە باڵی سەربازی رەوتەکەی لەناو حەشدی شەعبیدا کە سەرایا سەلامە بێبەریکرد
ساڵی رابردوش وەکو یەکەم هەنگاوی چاکسازی خۆی لە باڵی سەربازی رەوتەکەی لەناو حەشدی شەعبیدا کە سەرایا سەلامە بێبەریکرد و داوای لە عادل عەبدولمەهدی کرد و هێزە حزبییەکان ناچار بکات تەنها لایەنگریان بۆ عێراق هەبێت، بەڵام وەکو لەو بڕیارەدا هاتوە و بە درێژایی خۆپیشاندانەکانیش هێزەکانی سەر بە سەرایا سەلام ئێستاش فەرمان لە خودی سەدر وەردەگرن.
ئەوەش لە کاتێکدا لە ئێستادا چاکسازی گشتگیر یەکێکە لە سەرەکیترین داواکارییەکانی خۆپیشاندەران و هێزە سیاسییەکانیش چەندین بەڵێنیان لە پێناوی چاکسازیداوە داوە، بە تایبەتی کە ئێستا عێراق بەرە هەڵبژاردنی گشتی دەڕوات لە ساڵی ئایندەدا و هێزە سیاسییەکان هەوڵدەدەن بە هەنگاوەکانیان دڵی شەقام بە دەستبێهێنن.
خەندان