زیاتر له 50 ئه‌ندام له ناو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پشتگیری له دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی ده‌كه‌ن
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده‌یه‌ك له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند له زیاتر له 50 ئه‌ندام له ناو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پشتگیری له دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی ده‌كه‌نه‌وه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وان نایانه‌وێ ببنه سه‌ربازی یاری شه‌تره‌نج به ده‌ست سه‌ركرده‌ی كوتله‌كانیان، به‌ڵكو خاوه‌نی ده‌نگ و هه‌ڵوێست خۆیان ده‌بن چونكه گه‌ل ئه‌وانی وه‌كو نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژاردووه، بۆیه له كاتی برِیاردان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان ئه‌وان و سه‌ركرده‌ی كوتله‌كانیان نییه.
روونیشی كرده‌وه ئه‌وان زیاتر له 50 ئه‌ندام له ناو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به هه‌موو لایه‌كیان راگه‌یاندووه پشتگیری له دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی ده‌كه‌ن و چیدیكه چاوه‌رِوانی میهره‌بانی و ره‌حمه‌تی كه‌سی دیكه ناكه‌ن، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پشتگیری كردنی ئه‌وان له مالیكی پشتگیری كردنیكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌و به‌ده‌ره له هه‌موو فشارێك و ئیغرائێكی سیاسی.