په‌رِله‌مانى ئه‌وروپا داواى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق ده‌كات

په‌رِله‌مانى ئه‌وروپا داواى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق ده‌كات

گولاَن/ساڵح محمد
په‌رِله‌مانى ئه‌وروپا كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى له‌سه‌ر بارودۆخى عێراق و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق كرد و له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا داواكرا كه‌ لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان په‌له‌ بكه‌ن له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت.

په‌رِله‌مانى ئه‌وروپا كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى له‌سه‌ر بارودۆخى عێراق گرێدا و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ هیچ به‌ره‌وپێشچونێك به‌دى نه‌كراوه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق و لایه‌نه‌كان هه‌نگاوى جدیان نه‌ناوه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێی عێراق هه‌رچه‌نده‌ گفتوگۆكان له‌نێوان لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان به‌رده‌وامه‌.

هه‌رله‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا په‌رِله‌مانى ئه‌وروپا داواى له‌ لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان كرد په‌له‌ بكه‌ن له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق و حكومه‌تێكى هاوبه‌ش پێكبهێنرێت تابتوانێت به‌ به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخى ئێستاى عێراق بكات و عێراق له‌وبارودۆخى تێیدایه‌تى رِزگارى بكات.
Top