سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به داواكه‌ی شای سعودییه راده‌گه‌یه‌نێ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقی فیدرِاڵ رایگه‌یاند، ئێستا سه‌رۆكایه‌تی كۆمار خه‌ریكی تاوتوێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی شای سعودییه‌یه‌و هه‌ڵوێستی فرمی خۆیشی به‌رامبه‌ر راده‌گه‌یه‌نێ.
دوێنێ شا عه‌بدولعه‌زیز عه‌بدوڵلاَی شای سعودییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی كردووه داوا ده‌كات كوتله‌كان له ژێر چاودێری ولاَتانی عه‌ره‌بی له ریازی پایته‌ختی سعودییه به یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه به ئامانجی رێككه‌وتنیان له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
ئێستا سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له هه‌ولێره‌و دوای گه‌رِانه‌وه‌ی بۆ به‌غدای پایته‌خت له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی شا عه‌بدولعه‌زیز تاوتوێ ده‌كات و دواتریش به فه‌رمی هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار راده‌گه‌یه‌نێت.