عوسمان: ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی شای سعودیه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كاردانه‌وه‌ی سلبی ده‌بێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌ونیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی شای سعودیه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و هاندانی سه‌ركرده‌ی كوتله‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كاردانه‌وه‌ی سلبی ده‌بێـت به سه‌ر كاروباری ناوخۆی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له‌لایه‌ن خودی عێراقییه‌كانه‌وه.
عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌موو ئه‌و هه‌ولاَنه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌درێن، ئامانج و مه‌رامی تایبه‌تی ده‌ستی ده‌ره‌كیان له پشته‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیانی تێدایه، كه گرنگترینیان به‌رده‌وام بوونی ئاژاوه‌و ته‌نگژه‌كانه.
دووپاتیشی كرده‌وه ده‌بێت ولاَتانی دراوسێی عێراق نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست بخه‌نه ناو كاروباری عێراق به‌تایبه‌ت پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت، چونكه پێكهێنانی حكومه‌ت له ئه‌ستۆی خودی عێراقییه‌كانه، گوتیشی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی سعودیه بارودۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆزتر ده‌كات، قۆناخه‌كان به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌رِێنێته‌وه.
جێی باسه دوێنێ شا عه‌بدوڵلاَ عه‌بدولعه‌زیزی شای سعودیه، له بانێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی كردبوو تێیدا داوای پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی ده‌كات له عێراقییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كرِیزی عێراقییه‌كان له بارنه‌چێت.