ئه‌و پیاوه‌ی به نه‌عله‌كانی له وێنه‌كه‌ی سه‌دامی دا، تاریق عه‌زیزی گریاند
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراقی برِیاریدا سزای له سێداره‌دان به سه‌ر هه‌ر یه‌ك له جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق تاریق عه‌زیز و دوو له سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی رژێمی به‌عس جێبه‌جێ بكات، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا زیاد تاریق كورِی تاریق عه‌زیز رایگه‌یاند دوای ده‌رچوونی برِیاره‌كه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا باوكی په‌شیمان بوونه‌وه‌ی خۆی له خۆ دانه ده‌سته‌وه‌ی به‌هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له میانی پرۆسه‌ی ئازادی عێراق راگه‌یاندووه بۆچوونیشی وابووه كه ماوه‌ی ساڵێك زیندانی ده‌كرێت و دواتر ئازاد ده‌بێت، روونیشی كردۆته ئه‌و له زینداندا مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر باشی له‌گه‌ڵ كراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا زیاد ئاماژه به‌وه ده‌كات له 7 ی نیسانی 2003 باوكی و سه‌رۆكی له سیێداره دراو سه‌دام حسێن په‌یوه‌ندیان به یه‌كه‌وه نه‌ماو هه‌ر یه‌كه‌یان به دوای حه‌شارگه‌ی تایبه‌ته‌وه ده‌گه‌رِان.
زیاد باس له‌وه ده‌كات رۆژی 9 ی نیسان ئه‌و رۆژه‌ی به‌غدای پایته‌خت كه‌وته ژێر ده‌ستی سوپای ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وان له ماڵه‌وه دانیشتبوون و سه‌یری دیمه‌نی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانیان ده‌ركرد به تایبه‌ت كه چاوه‌رِوانی تێكشكانی په‌یكه‌ره زه‌به‌لاحه‌كه‌ی سه‌دام بوون له ناو گۆرِه‌پانی فیرده‌وس.
زیاد گوتی: له دوای 7 ی نیسانه‌وه باوكم به‌ره‌وه ماڵی ته‌ها جه‌زراوی چوو، له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ند جارێك سه‌ردانیم كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بم.
ئه‌و كورِه‌ی تاریق عه‌زیز ده‌ڵێ: له ژیانمدا نه‌مدیوه باوكم بگریێ، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه باوك و براو خوشكه‌كانیشی مردوون تاریق بۆیان نه‌گریاوه، ده‌ڵێ ئه‌و كاته‌ی باوكم دیمه‌نی ئه‌و پیاوه‌ی كه ناسراوه به ئه‌بو ته‌حسینی دیت به نه‌عله‌كانی له وێنه‌یه‌كی سه‌دام حسێن ده‌دات ئه‌و دیمه‌نه راسته‌وخۆ باوكمی شڵه‌ژاندن و باوكم ده‌ستی به‌گریان كردوو زانی ئه‌مه كۆتایی ده‌سه‌لاَتی به‌عسه له عێراق.
له كۆتاییدا زیاد گوتی له‌و رۆژه‌وه‌ی باوكم خۆی راده‌ستی سوپای ئه‌مه‌ریكا كردووه نه‌مدیوه ته‌نیا چه‌ند جارێك له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیمان هه‌بووه، هه‌روه‌ها پارێزه‌ره‌كه‌ی باوكیشی خه‌لیل دلێمی به درۆزن و دوورِوو ناوده‌بات كه جیدی نه‌بووه له ئه‌ركه‌كه‌ی.