په‌رله‌مانتارێكی كورد ره‌تی ده‌كاته‌وه كورد گه‌ره‌نتی له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتبێ له به‌رامبه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌لعێراقییه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی وردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شوان مه‌حه‌مه‌د ته‌ها ئه‌و هه‌والاَنه‌ی ره‌تكرده‌وه گوایه ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند گه‌ره‌نتییه‌كیان به كورد داوه له به‌رامبه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بلاَویانكرده‌وه گوایه كورد چه‌ند گه‌ره‌نتییه‌كی له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه له به‌رامبه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌لڕَ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه.
ته‌ها دووپاتی كرده‌وه تاكه گه‌ره‌نتی كه كورد كاری له سه‌ر ده‌كات بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كان جێبه‌جێكردن و وه‌لاَمدانه‌وه‌ی وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانه كه به‌مه‌به‌ستی پێكهێ،انی حكومه‌تی نوێی عێراق و به‌شداری كردنی كورد له‌و حكومه‌ته پێشكه‌شی كوتله‌كانی كردووه.
روونیشی كرده‌وه وه‌ره‌قه‌كه‌ی كورد هه‌ر دوو ته‌وه‌ری كوردستانی و عێراقی له‌خۆ گرتووه‌و له سه‌ر ئیراده‌و خواستی گه‌لی عێراقیش دامه‌زراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا برِیاری دادگای ده‌ستووری سه‌باره‌ت به كۆتایی هێنان به دانیشتنه كراوه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، واده‌كات كوتله‌كان په‌له بكه‌ن له جیدی‌تر كردنی دانووستانه‌كانی نێوانیان، پێشبنی ئه‌وه‌یشی كرد له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامی كۆتایی پێكهێنانی حككومه‌ت ئاشكرا بكرێت.