جبوری سێ مه‌رجی دیكه‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت نوێ ئاشكرا ده‌كات
له لێدوانێكدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سه‌لاح جبوری سێ مه‌رجی دیكه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی بۆ به‌شداریكردن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ئاشكرا كرد، بێئه‌وه‌ی ره‌چاوی ئه‌وه بكات كێ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و حكومه‌ته.
جبوری رایگه‌یاند به‌لای ئه‌لعێراقییه‌وه گرنگ نییه پۆسته‌كانی حكومه‌تی له سه‌ر بنه‌مای پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تیه‌كان ده‌ست بكه‌وێت، به‌ڵكو پێشتریش سه‌رۆكی كوتله‌كه ئه‌یاد عه‌للاوی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه كوتله‌كه‌ی ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی گه‌لی عێراقی ده‌كات له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌لعێراقییه له سه‌ر سێ مه‌رج به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌كات، یه‌كه‌م دانانی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له به‌رده‌م ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كان و رازی بوونی هه‌موویان له سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه، دووه‌م دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كان له رێگه‌ی پۆسته‌كانه‌وه، نه‌ك قۆرخكردنی ده‌سه‌لاَته‌كان به ده‌ستی ته‌نها كه‌سێكی دیاری كراوه‌وه، لێره‌شدا به‌لای ئه‌لعێراقییه گرنگ نییه كێ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران، سێیه‌م هه‌موو لایه‌ك له سه‌ر ئه‌و كه‌سانه رێكبكه‌ون كه پۆسته‌كان وه‌رده‌گرن.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا جبوری دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بێت له حكومه‌ت نوێی عێراقدا.