سه‌رچاوه‌یه‌ك: پێموانییه كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامێكی ئیجابی هه‌بێت
هه‌ولێر _ سامان
ئه‌ندامێكی شاندی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی رایگه‌یاند كۆبونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق هیچ ئه‌نجامێكی نابێت.
شێخ فاتیح دارۆغایی به سایتی(گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" برٍِیاروایه له رۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق بۆ كۆتایی هێنان به دانیشتنی كراوه‌ی په‌رله‌مانی عێراق جارێكی دیكه كۆببێته‌وه\"".
روونی كرده‌وه\"" پێموانییه كۆبونه‌وه‌كه هیچ ئه‌نجامێكی ئیجابی هه‌بێت، چونكه تا ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته سیادیه‌كه یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه و پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیش گه‌وره‌ترین ته‌گه‌ری به‌م پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراقه\"".
وتیشی\"" ئه‌گه‌رچی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌كه هه‌نگاوێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی گوشارێكی یاسایی بخرێته سه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی حكومه‌ت و گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكی یه‌كجاره‌كی، ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو جموجۆلێكی باش له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنێك له نێوانیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بێته‌ئاراوه\"".
"