عێراق سنوره‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران دیارى ده‌كات

عێراق سنوره‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران دیارى ده‌كات

گولاَن/ساڵح محمد
برِیاره‌ مانگى داهاتو به‌سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان حكومه‌تى عێراق لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت بۆ دیارى كردنى سنوره‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران.

حكومه‌تى عێراق ئاشكرایی كرد كه‌ لیژنه‌یه‌كیان له‌هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ و ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌سرِه‌ پێكهێناوه‌ به‌مه‌به‌ستى دیارى كردنى سنورى شه‌تولعه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ئێراندا و برِیاره‌ له‌سه‌ره‌تایى مانگى داهاتو به‌سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌ست به‌كاره‌كانى بكات.

ئاوى شه‌تولعه‌ره‌ب ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردو ولاَتى عێراق و ئێران تائێستا سنوره‌كه‌ى به‌ دیارى نه‌كراوى ماوه‌ته‌وه‌ و حكومه‌تى ئێران داواده‌كات شه‌تولعه‌ره‌ب دابه‌شبكرێت له‌نێوانیاندا و عیراق به‌ خاكى خۆى ده‌زانێت.

له‌لای خۆیه‌وه‌ حكومه‌تى ئێران پێشوازى كرد له‌ هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى عێراق بۆ دیارى كردنى سنورى شه‌تولعه‌ره‌ب و كۆتایی هێنان به‌و كێشه‌یه‌.
Top