مه‌تڵه‌بی: به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان، سبه‌ینێ شاندی كۆتله‌كان به یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا سه‌عد مه‌تڵه‌بی رایگه‌یاند سبه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌باره‌ت به تاوتوێكردن و گفتوگۆكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی شاندی سه‌رجه‌م كوتله براوه‌كان به یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پێشكه‌شی كوتله براوه‌كان كردووه، كه تێیدا به پێویستی ده‌زانێ كوتله‌كان به یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه‌و لێژنه‌یه‌كی 12 ئه‌ندامی پێكبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ له رێگه‌ی ئه‌و لێژنه‌یه‌وه په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
مه‌تڵه‌بی پێشبینی كرد له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی، كوتله‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكترین كاتدا بتوانرێ سه‌ركرده‌ی كوتله‌كان به یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه چۆن كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ سه‌ركرده‌ی كوتله‌كان به یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه هه‌روه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌دا داوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی كوتله‌كانی كردووه.