عه‌جره‌ش: ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ئیستیسنائێكی تایبه‌ته بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانی فارس حامد عه‌جره‌ش دووپاتی كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی پشتگیری له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی ده‌كات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی كوتله براوه‌كان.
عه‌جره‌ش به پێویستی زانی به‌رژه‌وه‌ندی بالاَی عێراق له به‌رچاو بگیردرێ و هه‌موو لایه‌نه‌كان رێكبكه‌ون له سه‌ر به‌ڵیننامه‌ی شه‌ره‌ف بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه بالاَكانی گه‌لی عێراقی.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند ئه‌وان له هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی به گرنگییه‌وه ته‌ماشا ده‌كه‌ن كه ده‌بێته هاوسه‌نگی قۆناخی داهاتووی عێراق له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ئیستیسنائییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت، روونیشی كرده‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ده‌بێته خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی سیاسی و شكستهێنانی پرۆسه‌كه له عێراقی نوێ‌دا.
له كۆتاییدا به پێویستی زانی هه‌موو لایه‌نه‌كان به جیدی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت و ولاَت له ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت رزگاری بێت.