مالیكی هه‌رِه‌شه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ده‌كات
دوێنێ هه‌ینی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه به سه‌رچووی عێراق نوری مالیكی دووپاتی كرده‌وه وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق بۆ ئه‌و یه‌كلایی بۆته‌وه.
نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه به سه‌رچوو و سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌هێزترین كاندیده بۆ ئه‌وه‌ی دووباره پۆسته‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له كاتی ئێستادا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ناتوانێ حكومه‌تی نوێ پێكبهێنێت و داوای وه‌رگراتنی هیچ پۆستێكیشی نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی داوای كردووه ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازییه له دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا مالیكی رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی له حكومه‌تی نوێ‌دا یه‌كلایی نه‌كاته‌وه، ئه‌وكات هاوپه‌یمانی نیشتمانی هه‌رِه‌شه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی ده‌كات، ئه‌مه‌ش له دوای یه‌كه‌م دانیشتنی ماوه‌ی داهاتوو كه برِیاره له ناوه‌رِاستی مانگی داهاتوو گرێبدرێت.
له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ى ئازار كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی به 91 كورسی توانی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌ست بێنێت، ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساش به سه‌رۆكایه‌تی مالیكی به 89 كورسی پله‌ی دووه‌می به ده‌ستهێنا.