هادی عامری باڵێكی جیابووه‌وه له ناو رێكخراوی به‌در راده‌گه‌یه‌نێ بۆ پشتگیری كردنی مالیكی
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایانگه‌یاند ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در هادی عامری، باڵێكی تازه‌ی له ناو ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی راگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم جیاببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا عامری له رێكخراوی به‌در جیابۆته‌وه‌و رێكخراوێكی تازه‌ی به ناوی رێكخراوی پشتیوانیكردن له نوری مالیكی پێكهێناوه، ئامانجی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه‌یشی بۆ پشتگیری كردنه له كه‌سایه‌تی مالیكی و دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، كه به‌گشتی ئه‌و هه‌وڵه‌ش دژی بۆچوون و خواسته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامییه، چونكه ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی دژی ئه‌وه مالیكی دووباره پۆسته‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی به‌در له‌گه‌ڵ باڵی ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامی‌دان ته‌نیا هه‌ندێكیان نه‌بێت كه چوونه‌ته ناو باڵه‌كه‌ی عامری.
جێی باسه رێكخراوی به‌در رێكخراوێكی سه‌ربازییه له ساڵی 1980 له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كۆچكردووی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی مه‌حه‌مه‌د باقر حه‌كیم دامه‌زراوه وه‌كو رێكخراوێكی ئیسلامی سه‌ربازی بۆ نه‌یاری كردن و دژایه‌تی كردنی رژێمی به‌عس و حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام حسێن.