ئه‌دیب داوا له كوتله‌كان ده‌كات وه‌لاَمی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بده‌نه‌وه
له لكۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌لی ئه‌دیب داوای له ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كان كرد به جیدی وه‌لاَمی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بده‌نه‌وه، كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق پێشكه‌شی به كوتله سیاسییه‌كان كردبوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وه‌انییه‌كه‌یدا ئه‌دیب ئاماژه‌ی به كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردووی نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كرد كه له ماڵی سه‌رۆكی شاندی دانووستكاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رۆژ نوری شاوێس له به‌غدای پایته‌خت به‌رِێوه‌چوو، روونی كرده‌وه كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو و توانرا هه‌ردوولا به گرنگییه‌وه خۆیان بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ئاماده بكه‌ن، هه‌وه‌ها به پێویستیشی زانی هه‌موو كوتله‌كان به گرنگییه‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه قبوڵ بكه‌ن و به جیدیه‌وه وه‌لاَمی بده‌نه‌وه.
ئه‌دیب به پێویستیشی زانی ته‌واوی كوتله‌كان پابه‌ندبن به گرێدانی دانیشتنێكی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه دادگای ده‌ستووری برِیاری له سه‌ر گرێدانی ئه‌و دانیشتنه داوه، گه‌شبینی خۆشی ده‌ربرِی بۆ گرێدانی دانیشتنه‌كه له ناوه‌رِاستی مانگی داهاتوو.