سه‌نید: رێككه‌وتنی نووسراو له‌ نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و زۆربه‌ی كوتله‌كان هه‌یه‌ بۆ پشتگیری كردنیان له‌ مالیكی

سه‌نید: رێككه‌وتنی نووسراو له‌ نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و زۆربه‌ی كوتله‌كان هه‌یه‌ بۆ پشتگیری كردنیان له‌ مالیكی
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی حه‌سه‌ن سه‌نید ئاشكرای كرد هاوپه‌یمانی نیشتمانی رێككه‌وتنی نووسراوی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی كوتله‌كان هه‌یه‌ بۆ پشتگیری كردنیان له‌ دووباره‌ كاندید كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.

سه‌نید رایگه‌یاند هاوپه‌یمانی نیشتمانی و زۆربه‌ی كوتله‌ سیاسییه‌كان رێككه‌وتنی نووسراویان له‌ نێواندایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دانیشتنی په‌رله‌ماندا كه‌ برِیاره‌ له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دیكه‌دا ببه‌سترێ، ئه‌و كوتلانه‌ پشتگیری له‌ دووباره‌ كاندیدی كردنه‌وه‌ی مالیكی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.

سه‌نید ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان كوتله‌كان كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو، پرسی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی تێدا نه‌هاته‌ گفتوگۆ، دووپاتیشی كرده‌وه‌ ئێستا هه‌ڵوێستی ئیئتیلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان روون و ئاشكرایه‌ له‌ پشتگیری كردنی بۆ دووباره‌ كاندید كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، گوتیشی پرسی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تێكی گه‌وره‌ی دیكه‌ كۆتایی پێكهاتووه‌، به‌ڵكو ئێستا هاوپه‌یمانی نیشتمانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانه‌، مالیكی و جه‌لال تاڵه‌بانیش دوو به‌هێزترین كاندیدن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كانیان.
Top