باڵه‌ته‌یی: ئامانجی سه‌ردانییه‌كه‌ی عه‌للاوی و عه‌بدولمه‌هدی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری و نوێ بوونه‌وه‌ی متمانه بوو
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی فراكسیۆنه كورستانییه‌كان نه‌جیب عه‌بدوڵلاَباڵه‌ته‌یی رایگه‌یاند سه‌ردانی سه‌ركرده‌ی كوتله سیاسییه‌كانی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ به ده‌ستهێنانی پشتگیری و نوێ بوونه‌وه‌ی متمانه بوو له نێوان كورد و سه‌ركرده‌ی كوتله سیاسییه‌كانی عێراق.
له چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی و جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی كاندیدی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق به سه‌ردانێك گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان و له نزیكه‌وه چاویان به سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی كه‌وت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عه‌بدوڵلاَباڵه‌ته‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا جگه له نوێ بوونه‌وه‌ی متمانه‌و به ده‌ستهێنانی پشتگیری به‌شێكی دیكه‌ی ئامانجه‌كه‌ی سه‌ردانییه‌كه‌ی عه‌للاوی و عه‌بدولمه‌هدی بۆ كاراتر كردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك هه‌رێم مسعود بارزانی بوو كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق پێشكه‌شی به هێزه سیاسییه عێراقییه‌كان كردووه.
عه‌بدوڵلاَ روونیشی كرده‌وه له‌و هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له سه‌ر ئاستی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان ده‌به‌سترێ بۆ به‌دواداچوون و تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی گۆرِه‌پانی سیاسی ولاَت.
(كوردی‌و)