لیستى عێراقیه: به‌ڵگه‌نامه‌كانى سایتى ویكیلیكس له‌سه‌دا سه‌د رِاستن
گولاَن/ساڵح محمد
لیستى عێراقیه به‌ڵگه‌نامه‌كانى سایتى (ویكیلیكس) به رِاست له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌یسه‌لمینن كه‌له‌عێراق یاسا بونى نییه.
لیستى عێراقیه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بلاَوى كردوه‌ته‌وه: به‌ڵگه‌نامه‌كانى سایتى ویكیلیكس له‌سه‌دا سه‌د رِاستن و رِاستى جه‌نگى عێراق و بارودۆخى عێراق ده‌رده‌خه‌ن.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه: ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌رى ده‌خه‌ن كه مافه‌كانى مرۆڤ پێشێلكراوه و له عێراق یاسا نییه ، و له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا هیچ جۆره ناو رِزاندنێكى تێدا نییه وه‌ك هه‌ندێك لایه‌ن ئاماژه‌ى پێده‌كه‌ن به‌ڵكو چه‌ند رِاستیه‌كن كه نه‌بونى یاسا له عێراق ده‌سه‌لمێن.
شایانى باسه سایتى ویكیلیكس زیاتر له 400 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ى له‌سه‌ر جه‌نگى عێراق بلاَوكردوه‌ته‌وه كه تێیدا ده‌ست تێوه‌ردانى ئێران له‌كاروبارى ناوخۆى عێراق ده‌سه‌لمێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه‌دانى به‌ندكراوانى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ركیه‌كانه‌وه و ئه‌نجامدانى چه‌ندین پێشێلكارى دژى مافه‌كانى مرۆڤ.
هه‌ر له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا هاتوه كه نورى مالیكی سه‌رۆكایه‌تى باندێكى نهێنى ده‌كات بۆ له‌ناوبردنى رِكابه‌ره‌كانى و ئه‌وانه‌ى نه‌یارى مالیكین.