عه‌للاوی سێ ته‌وه‌ر داده‌نێ بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی نوێ‌دا
له لێدوانێكدا سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی دووپاتی كرده‌وه ده‌بێت حكومه‌تی نوێی عێراق له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی پێكبهێنرێت و ته‌واوی كوتله‌كانیش به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه بكه‌ن بێئه‌وه‌ی هیچ كوتله‌یه‌ك له پرۆسه‌كه دوور بخرێته‌وه یاخود فه‌رامۆش بكرێت، روونیشی كرده‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌دا نییه سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له حكومه‌تی نوێ دوور بخرێته‌وه.
عه‌للاوی رایگه‌یاند كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ به‌شداری كردن له حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی پێداگری له سه‌ر سێ ته‌وه‌ر ده‌كات، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م برِیاره‌كانی حكومه‌تی نوێ ده‌بێت له سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی برِیاریان له سه‌ر بدرێت، دووه‌م دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كان بۆ پاراستنی چاودێری و هاوسه‌نگی كاره‌كانی حكومه‌ت، سێیه‌م رێككه‌وتنی هێزه براوه‌كان له سه‌ر وێستگه سه‌ره‌كییه‌كان په‌یوه‌ند به نه‌خشه‌ی رێگای سیاسی له‌وانه‌ش ئایا عێراق حه‌قیقه‌ته‌ن خاوه‌ن ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه یاخود هیچ ناسنامه‌یه‌كی نییه.
له كۆتاییدا عه‌للاوی دووپاتی كرده‌وه ئه‌لعێراقییه به هه‌موو توانایه‌كی كارده‌كات له پێناو پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له زووترین كاتداو هه‌موو كوتله براوه‌كانیش به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه بكه‌ن.