عه‌لی عه‌للاق: حكومه‌تی عێراق بیری له لابردنی خانه‌ی نه‌ته‌وه له ناو فۆرمی سه‌رژمێری دانیشتووان نه‌كردۆته‌وه
حكومه‌تی عێراق به دووری ده‌زانێ خانه‌ی نه‌ته‌وه له ناو فۆرمی زانیاری سه‌رژمێری دانیشتووان بسرِێته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زراه‌تی پلاندانانی عێراق دووپاتی كرده‌وه تا ئێستا ئه‌وه پرۆژه‌یه‌كه‌و وه‌زاره‌ت دیراسه‌ی ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران عه‌لی عه‌للاق رایگه‌یان له كاتی ئێستا حكومه‌تی عێراق بیر له سرِینه‌وه‌و لابردنی خانه‌ی نه‌ته‌وه ناكات له ناو فۆرمی زانیاری سه‌رژمێری دانیشتووان، به‌ڵكو تا ئێستا بیری له لابردنی هیچ به‌ندێكی دیكه‌ی ناو فۆرمه‌كه نه‌كردۆته‌وه چونكه هه‌موو به‌نده‌كانی ناو فۆرمه‌كه به پێی یاسا‌و ده‌ستووری عێراق دارژراون.
عه‌للاق جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك به شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی و مه‌عریفی له‌گه‌ڵ سه‌رژمێری دانیشتووان مامه‌ڵه بكه‌ن، چونكه عێراق پێویستی به سه‌رژمێرییه‌كی ورده بۆ زانینی ته‌واوی كۆی گشتی ئابووری و ژماره‌ی دانیشتووان و دیاری كردنی ره‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به‌كان.
عه‌للاق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا لێدوانه‌كه‌ی عه‌لی بابانی وه‌زیری پلاندانانی عێراق سه‌باره‌ت به لابردنی خانه‌ی نه‌ته‌وه له ناو فۆرمی زانیاری سه‌رژمێری دانیشتووان لێدوانی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و په‌یوه‌ندی به برِیاری فه‌رمی حكه‌مه‌تی عێراقه‌وه نییه.