به‌هادلی: له چه‌ند رۆژی داهاتوو كوتله‌ی سه‌در به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر وه‌ره‌قه‌ی كوردی راده‌گه‌یه‌نێ
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌رِێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌در مه‌حه‌مه‌د به‌هادلی رایگه‌یاند تا ئێستا ره‌وتی سه‌در به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كوردی رانه‌گه‌یاندووه.
به‌هادلی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا ئێستا ره‌وتی سه‌در له تاوتاوێكردنی وه‌ره‌قه‌كه‌دایه‌و له چه‌ند رۆژی داهاتووش به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی راده‌گه‌یه‌نێ.
كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ به‌شداریكردن و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق وه‌ره‌قه‌یه‌كی 19 خاڵی پێشكه‌ش به كوتله عێراقییه‌كان كردووه، گرنگترین خاڵه‌كانی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و یه‌كلایی بودجه‌و پرسی نه‌وت و پرسی پێشمه‌رگه‌و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی كوردستانی و عێراقی له خۆ ده‌گرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا به‌هادلی روونی كرده‌وه كوتله‌ی سه‌در له سه‌ر بنه‌مای له یه‌كگه‌یشتنی نیشتمانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌ره‌قه‌ی كوردی ده‌كات كه ئه‌مه‌ش به هه‌ڵوێستی نیشتمانییانه ده‌زانێ.