باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا: ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان ده‌كات له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا
دوێنێ یه‌كشه‌ممه باڵیۆزی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جیمس جیفری سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركوكی كردوو له نزیكه‌وه چاوی به به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌ش كه‌وت.
له میانی چوونی بۆ شاری كه‌ركوك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جیفری دووپاتی كرده‌وه ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هه‌موو توانایه‌كی پشتگیری له پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان ده‌كات له ماوه‌ی دیاری كراوی خۆیدا كه برِیاره له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.
جیفری رایگه‌یاند ولاَته‌كه‌ی پشتگیری له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه ده‌كات له واده‌ی دیاری كراوی خۆیداو ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، گوتیشی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵده‌دا هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه لابه‌رێت كه دێنه به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه.
سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، جیفری جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ پرسێكی عێراقییه، و واشنتۆن پشتگیری هیچ لایه‌نێكی دیاری كرا‌و ناكات به‌ڵكو ئه‌وه‌ی بۆ خودی عێراقییه‌كان جێهێشتووه.