مه‌ساری: له دوو رۆژی داهاتوو ئه‌لعێراقییه به فه‌رمی پشتگیری خۆی بۆ عه‌بدولمه‌هدی راده‌گه‌یه‌نێ
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی شاندی دانووستكاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌حمه‌د مه‌ساری ئاشكرای كرد كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له دوو رۆژی داهاتوو به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به پشتگیری كردنی له عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق راده‌گه‌یه‌نێ.
مه‌ساری رایگه‌یاند كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆكانی ناوخۆی بۆ پشنگیری كردن له عادل عه‌بدولمه‌هدی چرِتر كردۆته‌وه، روونیشی كرده‌وه له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی بۆ پشتگیری كردن له ناوبراو راده‌گه‌یه‌نێ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پشتگیری كردن له عه‌بدولمه‌هدی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراقدایه‌و واده‌كات به زووترین كات حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی پێكبهێنرێت.
مه‌ساری جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه عه‌بدولمه‌هدی نزیكترین كه‌سه له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه.
ئێستا به ئامانجی په‌له كردن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی و جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی به سه‌ردانێك له هه‌رێمی كوردستانن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا.