عه‌للاوی: هه‌فته‌ی داهاتوو حكومه‌تی نوێ راده‌گه‌یه‌نرێ
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی رایگه‌یاند كوتله براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه.
عه‌للاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌و هه‌فته‌یه‌دا كوتله براوه‌كان له هه‌فته‌ی داهاتوو به یه‌كه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بنه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌ر له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا حكومه‌تی نوێی عێراق پێكده‌هێنرێت ئه‌گه‌ر بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا كوتله‌كان بتوانن كات بقۆزنه‌وه، عه‌للاوی پێشبینیشی كرد حكومه‌تی نوێ حكومه‌تێكی به‌هێز ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو كوتله براوه‌كان به پێی ده‌ستوور مافی خۆیان وه‌ربگرن و به یه‌كه‌وه به‌شداری بكه‌ن له پێكهێنانی حكومه‌تدا، چونكه حكومه‌ته‌كانی پێشوو كاره‌كانیان ساده بوو و زۆرترین هه‌ڵه‌یان كردووه به‌تایبه‌ت ده‌ركردنی چه‌ندین یاسای دژ به ئیرِاده‌ی گه‌ل له‌وانه‌ش یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌عس به‌تایبه‌ت ئه‌و یاسا كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی كرده سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی.
له كۆتاییدا سه‌ر له نوێ پێشبینی كرد له هه‌فته‌ی داهاتوودا حكومه‌تی نوێ له دایك بێت و كۆتایی بێت به ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت.