عه‌بدولمه‌هدی ده‌گاته هه‌ولێرو چاوی به سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌وێت
له لێدوانێكدا سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند دوینَی هه‌ینی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌ركرده‌ی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی عادل عه‌بدولمه‌هدی به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌مرِۆ شه‌ممه هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی و جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی تاوتوێی دوا پێشهاته سیاسییه‌كانی ولاَت و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و كاراكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ ده‌رچوونی ولاَت له ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا ده‌كه‌ن.
جێی باسه له 16 ی مانگی رابردوو سه‌رۆك بارزانی به ئامانجی رزگار بوونی ولاَته له ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئاراسته‌ی كوتله عێراقییه‌كان كرد، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی 12 ئه‌ندامی له نوێنه‌رانی كوتله‌كان له خۆ ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌و لێژنه‌یه‌وه ده‌ست به پێكهێنانی حكومه‌ت بكرێت.