ئێران: هیچ به‌ندكراوێكى جه‌نگى عێراق و ئێرانمان لانییه
گولاَن/سالح محمد
سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمى حكومه‌تى ئێران رِه‌تى كرده‌وه كه هیچ به‌ندكراوێكى عێراقی له به‌ندیخانه‌كانى ئێران هه‌بێت كه به‌هۆى جه‌نگى نێوان عێراق و ئێران گیرابێت.
(هیسام هاشمی) به‌رپرسی له ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئێران رِایگه‌یلاند:
حكومه‌تى ئێران سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ندكراوانه‌ى كه‌له‌جه‌نگى نێوان عێراق و ئێران به‌ندكرابون گه‌رِانده‌وه بۆ عێراق له ساڵى 2003 و هیچ به‌ندكراوێكى عێراقی له به‌ندیخانه‌كانى ئێران نییه.
له‌جه‌نگى نێوان عێراق و ئێران حكومه‌تى ئێران زیاتر له 70 هه‌زار سه‌ربازى عێراقی ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو.
گوتیشى: دواى ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م به‌ندیخانه‌كانى ئێرانمان پشكنى هیچ به‌ندكراوێكى عێراقی تێدانه‌بو ئه‌وانه‌ى كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئێرانه‌وه به‌ندكرابون سه‌رجه‌میان رِه‌وانه‌ى عێراق كرانه‌وه.
شایانى باسه جه‌نگى نێوان عێراق و ئێران له ئه‌یلولی 1980 ده‌ستى پێكرد و هه‌شت ساڵ به‌رده‌وام بو له 8-8-1988 كۆتایی هات.