ئازاد چالاك: كاتی ئه‌وه هاتووه كورد راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی سه‌دری بچێته ناو دانووستانه‌كان
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئه‌سواتو لعێراق ئه‌ندامی لێژنه‌ی دانووستكاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئازاد چالاك رایگه‌یاند ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان راسته‌وخۆ بچێته ناو دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
رۆژی هه‌ینی رابردوو هاوپه‌یمانی نیشتمانی به كۆی 132 ده‌نگ سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید كرد، هه‌ر یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و حزبی فه‌زیله‌ش به 27 ده‌نگ چوونه ده‌ره‌وه‌ی ده‌نگدانه‌كه.
چالاك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌باشی ده‌زانێ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی سه‌دری كه هاوپه‌یمانییه‌تێكی تازه‌یان پێكهێناوه بچێته ناو دانووستان و گفتوگۆكان، روونیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر كورد بچێت ناو ئه‌و ئیئتیلافه نوێیه ئه‌وا ده‌توانرێ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی پێكبهێنن به‌م پێیه‌ش ده‌توانێ 200 كورسی په‌رله‌مان به ده‌ست بێنێن.
چالاك به پێویستی زانی سه‌ركردایه‌تی كوردستان له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بیه‌كه‌وه كۆببنه‌وه‌و هه‌ڵوێستی روونی خۆیان ده‌رببرِن دوای كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت كورد پێداگری بكات له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی داواكارییه ده‌ستوورییه‌كانی خۆی له حكومه‌تی نوێ عێراق، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد ده‌بێت پارێزگاری له دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی بكات، هه‌روه‌ها نابێت په‌یوه‌ندییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ ئه‌لعێراقییه بپچرِێنێ.
چالاك پێشبینی كرد كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پاشگه‌ز بێته‌وه له هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌باره‌ت به به‌شداری نه‌كردنی له حكومه‌تێك كه تێیدا مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران بێت.