حه‌یده‌ر مه‌لا: ده‌ستپێشخه‌ری بارزانی كلیلی چاره‌سه‌ر بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت
وته‌بێژی لیستی ئه‌لعێراقییه: ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای نێوان كوتله‌كان زۆر ئاڵۆزه و، چاوه‌رِوانی ئه‌نجامی خراپی لێ ده‌كرێت.
حه‌یده‌ر مه‌لا وته‌بێژی لیستی ئه‌لعێراقییه، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تیدا بۆ گوڵان رایگه‌یاند: ده‌بێت به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی و ته‌وافوق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای عێراق بكرێت، بۆیه ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ دانیشتنی نوێنه‌ری كوتله‌كان به یه‌كه‌وه بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تی هاوبه‌شی نیشتیمانی، لیستی ئه‌لعێراقییه پیرۆزبایی لێ‌كرد، چونكه كلیلی چاره‌سه‌ره بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتیمانی.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی دیمانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر مه‌لا، بگه‌رێره‌وه بۆ گۆڤاری گوڵان، ژماره 800 كه سبه‌ی دووشه‌مه ده‌كه‌وێته بازارِه‌وه.