ئێران رِه‌تى ده‌كاته‌وه‌ پشتگیری كاندیدكردنى نورى مالیكی كردبێت بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران

ئێران رِه‌تى ده‌كاته‌وه‌ پشتگیری كاندیدكردنى نورى مالیكی كردبێت بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران


گولاَن/ساڵح محمد
باڵیۆزى ئێران له‌ به‌غدا رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى ئێران هیچ ده‌ستێكى هه‌بوبێت له‌ كاندیدكردنه‌وه‌ى نورى مالیكی بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوى عێراق، و هۆشدارى دا له‌سه‌ر دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق.

(حسێن دانائی فه‌رِ) باڵیۆزى ئێران له‌ عێراق رِایگه‌یاند:
پێكهێنانى حكومه‌تى نوێی عێراق بابه‌تێكى ناوخۆیی عێراقه‌ و هیچ هێز و لایه‌نێك ناتوانێت له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق ته‌داخول له‌و بابه‌ته‌ بكات و فشار بخاته‌ سه‌ر عێراقیه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت یان پاڵپشتى لایه‌نێكى دیارى كراو بكات دژى لایه‌نێكى تر.

باڵیۆزى ئێران له‌ عێراق ده‌ست تێوه‌ردان له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێی عێراق به‌كارێكى ناوخۆى عێراق ناوبرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ته‌داخول كردن له‌و بابه‌ته‌ سوكایه‌تى كردنه‌ به‌ گه‌لى عێراق.

گوتیشى: پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان كۆببنه‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ رِێككه‌وتنێكك كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراق بێت.

له‌كۆتاییدا حسێن دانائی فه‌رِ باڵیۆزى ئێران له‌ عێراق هۆشدارى دا له‌سه‌ر تێكچونى بارى ئه‌منى عێراق و خراپی بونى ئاسایشى عێراق له‌وه‌ى كه‌ هه‌یه‌ به‌هۆى پێكنه‌هێنانى حكومه‌تى نوێی عێراق.
Top