شا عه‌بدوڵلاَی شای سعودیه پێشوازی له دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی دوێنی هه‌ینی هاوپه‌یمانی نیشتمانی به فه‌رمی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرلانی داهاتووی عێراق كاندید كرد، له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكدا شای سعودیه شا عه‌بدوڵلاَ عه‌بدولعه‌زیز به گه‌رمی پێشوازی له كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی كردوو هیوای خواست حكومه‌تی داهاتووی عێراق تێكرِای كوتله سیاسییه‌كان به‌شداربن تێیداو حكومه‌تێكی نیشتمانی پێكبهێنن.
شا عه‌بدوڵلاَ رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌كو حكومه‌ت و گه‌لی سعودیه پێشوازی ه دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی ده‌كه‌ن هێواخوازن مالیكی به ئاراسته‌ی نیشتمانی هه‌نگاو بنێت و هانی كوتله‌كان بدات بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موولایه‌ك بتوانن حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی پێكبهێنن و گه‌لی عێراقیش له‌و هه‌موو ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاره‌ی به سه‌ریدا هاتووه رزگاری بێت.
له‌وه‌ته‌ی رژێمی سه‌دام حسن له ساڵی 2003 رووخاوه، به‌تایبه‌ت له‌وه‌ته‌ی نوری مالیكی بۆته سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و سعودیه به‌رده‌وام ئاڵۆز بووه، به‌شێوه‌یه‌ك حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام سعودیه تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی پشتگیری تیرۆریستان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاژاوه‌و كوشتن و برِین له عێراق ئه‌نجام بده‌ن.
مالیكی له‌وه‌ته‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی وه‌رگرتووه هیچ سه‌ردانێكی بۆ سعودیه ئه‌نجام نه‌داوه، له‌و كاته‌ی سه‌ردانی زۆربه‌ی ولاَتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی كردووه.