ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی: ئه‌زموونی رابردوو سه‌لماندی مالیكی تاكرِه‌وانه فه‌رمانرِه‌وایه‌تی كرد
له لێدوانێكدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی حه‌بیب حه‌مزه دووپاتیكرده‌وه پابه‌ندبوونی ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامی به كاندیدی خۆی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌رئه‌نجامی بوونی بۆشاییه‌ك نییه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك هۆكار له پشته‌وه هه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا حه‌مزه جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه قۆناخی داهاتووی عێراق پێویستی به كه‌سێكی كاریزما‌و خاوه‌ن توانایه‌كی زۆر هه‌یه، گوتیشی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی بۆ ئه‌و قۆناخه عه‌بدولمه‌هدی به شیاوترین كه‌س ده‌زانێ، به‌تایبه‌ت دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، عێراق له چه‌ق به‌ستووی ده‌هێڵته‌وه، چونكه ئه‌زموونی رابردوو ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك سه‌لماند كه مالیكی تاكرِه‌وانه فه‌رمانرِه‌وایه‌تی عێراقی كرد.
باسی له كه‌سایه‌تی عه‌بدولمه‌هدی كردوو، گوتی ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی هه‌یه له بواری كارگێری و ئابووری، هه‌روه‌ها توانایه‌كی زۆری هه‌یه له دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان و ولاَتانی ده‌ره‌وه‌و ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت ولاَتانی دراوسێش ده‌یانه‌وێ عێراق حكومه‌تێكی كارگێری و ئابووری به‌هێزی هه‌بێت.