داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له وه‌زیری پلاندانانی عێراق ده‌كرێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌ب له شاری كه‌ركوك عومه‌ر جبوری رایگه‌یاند به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون و پشتگوێ خستنی داواكاری عه‌ره‌ب و توركمانی شاری كه‌ركوك بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له‌و شاره داوا له وه‌زیری پلاندانانی عێراق عه‌لی بابان ده‌كه‌م ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا عه‌ره‌ب و توركمانی كه‌ركوك له رێگه‌ی په‌رله‌مانتاری خۆیانه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه چه‌ندین داواكاری و نارِه‌زاییان به‌رزكردۆته‌وه بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی كه‌ركوك كه برِیاروایه له 24 ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، ناوبراو روونی كرده‌وه كه عه‌لی بابان وه‌زیری پلان دانان ته‌واوی داواكارییه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمانی كه‌ركوكی ره‌تكردۆته‌وه‌و پێداگری كردووه له سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه له واده‌ی دیاری كراوی خۆیدا، باسی له‌وه‌شكرد كه پێویست بوو بابان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمانی كه‌ركوك كۆببایه‌وه بۆ وه‌رگرتنی راو سه‌رنج و داواكارییه‌كانیان.
له كۆتاییدا جبوری ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌ی له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به هه‌نگاوێكی خراپ له قه‌ڵه‌مدا و گوتی عێراق به‌ره‌و قۆناخێكی ترسناك ده‌بات چونكه ناتوانرێ مافی ته‌واو به سه‌رژمێرییه‌كه بدرێت له كاتی ئێستادا.