ده‌وڵه‌تی یاسا: دابه‌شكردنی پۆسته سیادییه‌كان ده‌بێت له سه‌ر بنه‌مای تائیفی و نه‌ته‌وه‌یی بێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا فوئاد دوركی دووپاتیكرده‌وه دابه‌شكردنی پۆسته سیادییه‌كان له عێراق به پێی بنه‌ماو پێوه‌ری تائیفی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت، روونیشی كرده‌وه ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌رده‌وام ده‌بێت له گفتوگۆ‌و دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا دوركی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به پێی بنه‌ما تائیفی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پۆسته سیادییه‌كان ده‌بێت به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بكرێن، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بدرێته شیعه، سه‌رۆك بۆ كورد كه نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مینه له‌دوای عه‌ره‌ب، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سوننه، كه تائیفه‌ی دووه‌مینه له دوای شیعه، به‌پێویستیشی زانی ته‌واوی كوتله‌كان به‌و بنه‌ما ده‌ستوورییه رازی بن و پابه‌ند پێوه‌ی پابه‌ند بن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا تا ئێستا ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا پێداگری ده‌كات له به‌رده‌وامی گفتوگۆ‌و دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی كوتله‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و رزگاركردنی ولاَت له ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت. دووپاتیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه تاكه كاندیدی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكییه.