راوێژكارێكی مالیكی ئه‌و هه‌والاَنه ره‌تده‌كاته‌وه گوایه مالیكی و عه‌للاوی له دیمه‌شق كۆده‌بنه‌وه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عه‌لی موسه‌وی دووپاتیكرده‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی له عێراقه‌و سه‌ردانی هیچ ولاَتێكی عه‌ره‌بی و بیانی نه‌كردووه.
دوێنێ دووشه‌ممه چه‌ند راپۆرته هه‌واڵێك بلاَویانكرده‌وه مالیكی سه‌باره‌ت به تاوتوێكردن و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق سه‌ردانی ولاَتی سوریای كردووه‌و له دیمه‌شق چاوی به سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی ده‌كه‌وێت.
له‌لای خۆشییه‌وه سه‌ركرده له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سه‌لمان جومه‌یلی راپۆرتی هه‌ندێك له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ره‌تكرده‌وه گوایه ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه به پێی پرۆژه‌ی توركی_ عه‌ره‌بی هه‌ر یه‌ك له مالیكی و عه‌للاوی به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه‌و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پێكهێنانی حكومه‌ت پرسی ناوخۆی عێراقه ده‌بێت له ناوخۆی ولاَت یه‌كلایی بكرێته‌وه.