عه‌للاوی: ئه‌مه‌ریكا ئاره‌زوو ده‌كات ئه‌و كوتله‌یه حكومه‌ت پێكبهێنێت كه ئێران ده‌یه‌وێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی كه ئێستا به سه‌ردانێكی فه‌رمی له رووسیایه سه‌باره‌ت به ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌تایبه‌ت پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و راگرتنی هاوسه‌نگی خۆی له نێوان كوتله جیاجیاكان رایگه‌یاند واشنتۆن ئاره‌زوو ده‌كات ئه‌و كوتله‌یه حكومه‌ت پێكبهێنێ و ئه‌و كاندیده‌ش ببێته سه‌رۆك وه‌زیران كه ئێران ئاره‌زووی ده‌كات.
عه‌للاوی روونی كرده‌وه كه ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران باش نییه ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه واشنتۆن ئاره‌زووی به‌لای دانییه و رێگه ده‌گرێت ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا په‌یوه‌ندییه‌كانت له‌گه‌ڵ ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چۆنه، عه‌للاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا په‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا خراپ نییه به‌لاَم ئه‌مه واناكات واشنتۆن پشتگیری بكات له پێكهێنانی حكومه‌ت و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، باسی له‌وه‌شكرد له سه‌ره‌تادا و ئێستاش ئه‌مه‌ریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌بێت حكومه‌ت به‌پێی ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردن پێكبهێنرێت به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵوێستی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانییه كه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه حكومه‌ت پێكبهێنێ هه‌رچه‌نده توانیویه‌تی به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 7 ی ئازار به‌ده‌ست بێنێت.
عه‌للاوی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه بارودۆخی عێراق په‌یوه‌ندی به به بارودۆخی جیهانییه‌وه له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، به‌لاَم لێره‌دا هه‌ڵوێسته شاراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته و تێبینین، به‌تایبه‌ت كه ئه‌مه‌ریكا پێتریش له میانی هاتنی بۆ عێراق هه‌ڵه‌ی زه‌ق و دیاری كرد ئه‌وكاتیش ئێمه ره‌خنه‌مان له‌و هه‌لاَنه گرت.