شوانی ئه‌و هه‌والاَنه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ گوایه‌ كورد بۆته‌ دووبه‌ش له‌ سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له‌ مالیكی و عه‌للاوی

شوانی ئه‌و هه‌والاَنه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ گوایه‌ كورد بۆته‌ دووبه‌ش له‌ سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له‌ مالیكی و عه‌للاوی
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌ كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خالید شوانی ئه‌و هه‌والاَنه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ گوایه‌ دابه‌ش بوونێك له‌ ناو كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌ ئارادایه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو له‌ نێوان نوری مالیكی و ئه‌یاد عه‌للاوی.

شوانی دووپاتیكرده‌وه‌ كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان به‌ له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌موو كوتله‌كان خۆشحاڵه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی ده‌رچوونی عێراق له‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستا له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت تێی كه‌وتووه‌، جه‌ختیشی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كا پشتگیری ئه‌وكوتله‌یه‌ ده‌كات كه‌ خواست و داواكارییه‌كانی كورد به‌پێی پێوه‌رو به‌نده‌كانی ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ ده‌كات، هه‌موو ئه‌و هه‌وال و ده‌گۆیانه‌یشی ره‌تكرده‌وه‌ گوایه‌ جیاوازییه‌ك له‌ نێوان پێكهاته‌كانی ناو كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ نێوان مالیكی و عه‌للاوی دروست بووه‌ .

جێی باسه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و به‌ر چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاند پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان بلاَوكرده‌وه‌ گوایه‌ كورد بوونه‌ته‌ دوو به‌ش له‌ سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ مالیكی و عه‌للاوی به‌شێك پشتگیری له‌ مالیكی ده‌كات و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ عه‌للاوی.
Top