موسه‌وی: فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی له ئاراددایه بۆ رازیكردنی ئیئتیلافی نیشتمانی سه‌باره‌ت به دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران
له لێدوانێكدیا بۆ ئاكا نیوز په‌رله‌مانتار سه‌ر به ئیئتیلافی نیشتمانی كه‌میله موسه‌وی رایگه‌یاند فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی ئیئتیلافی نیشتمانی رازی بێت به دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی، به ئامانجی دووباره وه‌به‌رنانه‌وه‌ی رۆحی هاوپه‌یمانی نیشتمانی نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی.
موسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و فشارانه به‌رده‌وام بوونیان هه‌بووه به‌تیبه‌ت له كاتی ئێستادا زیاتر بوونه، له به‌رامبه‌ریشدا ئیئتیلافی نیشتمانی ته‌واوی فشاره‌كانی پشتگوێ خستووه به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ له‌گه‌لڕَ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دانووستانه‌كانی ده‌ست پێبكات.
موسه‌وی به دووریشی زانی ئیئتیلافی نیشتمانی به‌رامبه‌ر به نرخێك له هه‌ڵوێسته تونده‌كه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر نوری مالیكی پاشگه‌ز بێته‌وه به‌ڵكو تا ئێستا ئیئتیلافه‌كه‌یان پێداگری له سه‌ر جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی خۆی ده‌كات كه گرنگترینیان نایه‌وێ جارێكی دیكه مالیكی ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران، كه ئه‌مه‌ش خاڵی جه‌وهه‌ری گه‌رِانه‌وه‌ی ئیئتیلافی نیشتمانی ده‌بێت بۆ ناو دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا.