سه‌عدون: باشترین چاره‌سه‌ر بۆ رزگاركردنی عێراق له‌م ته‌نگژه‌یه‌ به‌رِێوه‌چوونی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌

سه‌عدون: باشترین چاره‌سه‌ر بۆ رزگاركردنی عێراق له‌م ته‌نگژه‌یه‌ به‌رِێوه‌چوونی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌

هه‌ولێر _ سامان

موحسین سه‌عدون ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی باشترین چاره‌سه‌ر بۆ رزگاربوونی عێراق له‌و ته‌نگژه‌ سیاسییه‌ی ئێستای تێكه‌وتووه‌ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌.

موحسین سه‌عددون به‌ سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێسته‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته‌ سیادیه‌كه‌ نه‌گه‌یشتۆنه‌ته‌ هیچ رێكه‌وتنێك\"".

له‌ باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ش له‌ ناوچه‌ جێناكۆكیه‌كان وتی\"" هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێزێكی نیزامیه‌ له‌ عێراق، پێشتر به‌ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق و ئه‌مریكا له‌و ناوچانه‌ی كه‌ به‌ ناوچه‌ جێ ناكۆكیه‌كان ناسراوه‌ ئه‌رك ده‌گێرن، بۆیه‌ تا سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی مادده‌ی140جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌ ناوچه‌ جێ ناكۆكیه‌كان ده‌مینێته‌وه‌\"".

وتیشی\"" باشترین چاره‌سه‌ریش بۆ رزگاربوونی عێراق له‌م ته‌نگژه‌ سیاسیه‌ی ئێستا عێراق تێیكه‌وتووه‌ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به‌ رێكه‌وتنێك له‌ سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته‌ سیادیه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م لایه‌ن و گه‌لانی عێراقه‌\""."
Top