به‌یاتی: له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ده‌ست به دانووستانه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده ل ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌باس به‌یاتی رایگه‌یاند له‌م هه‌فته‌یه‌دا به مه‌به‌ستی تێپه‌رِاندنی ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق جموجۆڵێكی به‌هێزی سیاسی له نێوان كوتله سیاسییه‌كاندا دێته ئارا.
به‌یاتی پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌و جموجۆڵه‌ی نێوان كوتله سیاسییه‌كان ئه‌نجامی باشی لێبكه‌وێته‌وه‌و كوتله‌كان له سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا به‌یاتی رایگه‌یاند له چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوو هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه جارێكی دیكه ده‌ست به دانووستانه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه، روونیشی كرده‌وه ئێستا بۆچوونی هه‌موو كوتله‌كان به‌و ئاراسته‌یه كه ده‌بێت ولاَت له ته‌نگژه‌كه رزگار بكه‌ن، گوتیشی كات دوای كات چانسی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی له زیاد بووندایه و ده‌كرێ ئێستا به به‌هێزترین كاندیدی گۆرِه‌پانه‌كه هه‌ژمار بكرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
جێی باسه هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی لێدوانێكی مالیكی كه رایگه‌یاندبوو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كوتله‌یه‌كی سونییه، ئه‌لعێراقییه به فه‌رمی دانووستانه‌كانی له‌گه‌لڕ ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ڵپه‌سارد.