هیچ به‌رپرسێكى كورد یان عێراقی ناتوانن سازش له‌سه‌ر مافی كورد بكه‌ن

هیچ به‌رپرسێكى كورد یان عێراقی ناتوانن سازش له‌سه‌ر مافی كورد بكه‌ن

گولاَن/ساڵح محمد
ئه‌ندامێكى لیستى فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان هه‌تا كۆتایی هاتنى جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140.

\"موحسین سه‌عدون\"" ئه‌ندامى لیستى فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ئاژانسى كوردستان رِایگه‌یاند:
دانوستانه‌كانى نێوان لیستى برایه‌تى و لیستى حه‌دباى موسڵ په‌یوه‌سته‌ به‌ چۆنیه‌تى به‌ژدارى كردنى كورد له‌ حكومه‌تى داهاتوى عێراق و هه‌روه‌ها له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسڵ.

گوتیشى: له‌ماوه‌ى ساڵى رِابردودا لیستى حه‌دبا تاك رِه‌وانه‌ فه‌رمانرِه‌وایی موسڵی كردوه‌ و دانیشتوانى ئه‌و شاره‌ گه‌واهی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ شاره‌كه‌یان له‌خراپترین كاتیدایه‌ له‌ رِوى خزمه‌تگوزارى و ئاسایش و خراپ به‌رِێوه‌بردندا.

هه‌روه‌ها سه‌عدون گوتیشى: بونى پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ده‌ستوریه‌ و ده‌ركردنى پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌ و جێگرتنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى عێراقه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ى ده‌ستورى عێراقه‌، و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌وناوچانه‌دا ده‌مێننه‌وه‌ تا كۆتایی هاتنى جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140ـى ده‌ستورى عێراق كه‌تایبه‌ته‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و ئاسایی كردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیستى فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان رِایگه‌یاند كه‌ هیچ به‌رپرسێكى كوردى یان حكومه‌تى ناوه‌ندى تواناى ئه‌وه‌ى نییه‌ سازش له‌سه‌ر مافی كورد بكات له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان.
"
Top