عوسمان ره‌خنه له سه‌ردانییه‌كه‌ی عه‌للاوی ده‌گرێت بۆ مۆسكۆ
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌ماتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حمود عوسمان ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی گرت كه عێراقی جێهێشتووه‌و رووی له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا كردووه.
عوسمان له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لحورِه گوتی: ئێمه ره‌خنه له سه‌ردانییه‌كه‌ی عه‌للاوی ده‌گرین له كاتی ئێستادا كه نه‌ده‌بوو عێراق به‌جێبێڵێت، چونكه ئه‌م كاته سه‌باره‌ت به عێراق هه‌ستیاره‌و پێویسته سه‌رانی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان له ناو عێراق بن بۆ ئه‌وه‌ی عێراقییانه پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ده‌بوو عه‌للاوی سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ هه‌ر یه‌ك له ولاَتانی فه‌رِه‌نساو ئیتاڵیا‌و ولاَتانی گه‌وره‌ی دیكه بووایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی عێراق.
جێی باسه رۆژی هه‌ینی رابردوو سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی له سه‌ر داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌رۆكی رووسیا دیمیتری میدفیدفید گه‌یشته مۆسكۆی پایته‌ختی ئه‌و ولاَته ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانییه‌كه‌یشی تاوتوێكردنه دوا پێشهاته‌كانی پرسی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێت.