ئه‌مرِۆ ده‌سته‌ی بالاَی سه‌رژمێری دانیشتووان كۆبوونه‌وه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به دوا ئاماده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان گرێده‌دا
ئه‌مرِۆ ده‌سته‌ی بالاَی سه‌رژمێری دانیشتووان كۆبوونه‌وه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به دوا ئاماده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان گرێده‌دا
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی بالاَی سه‌رژمێری دانیشتووان رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرِۆ گفتوگۆ له سه‌ر دوا ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رِێوه‌چوونی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان و توانای به‌رِێوه‌بردنی له‌لایه‌ن ده‌سته‌كه‌وه ده‌كرێت، سه‌رچاوه‌كه گوتیشی ده‌سته‌ی بالاَی سه‌رژمێری دانیشتووانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا تاوتوێی ئاهه‌نگه‌كانی رۆژی سه‌رژمێری دانیشتووانی جیهان ده‌كات كه یاده‌كه ده‌كه‌وێته به‌رواری 20/10/2010 ، ئه‌مرِۆژه‌ش له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی دیاریكراوه، باسی له‌وه‌شكرد دوا ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت گفتوگۆكردن له سه‌ر پلانی مه‌شق و راهێنانه‌كانی پرۆسه‌كه كه جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه له 28 ی ئه‌م مانگه ده‌ست پێده‌كات و تا نزیكه‌ی نیوه‌ی مانگی ئه‌یلول به‌رده‌وام ده‌بێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه برِیاروایه له 24 ی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی عێراق له سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌رِێوه بچێت ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك پرۆسه‌كه دواخرا كه ده‌بوو له ساڵی 2007 ئه‌نجام درابووایه.