عوسمان: كورد دژی دواخستنی پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتووانه عێراقه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حمود عوسمان دووپاتیكرده‌وه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دژی دواخستنی پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتووانی عێراقه كه برِیاره له 24 ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ پرۆسه‌كه به‌رِێوه بچێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو چه‌ند جارێك دواخرا.
عوسمان رایگه‌یاند هه‌ڵوێستی كورد روون و ئاشكرایه كه پشتگیری له ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كه ده‌كات و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش رازی نییه جارێكی دیكه له كاتی دیاری خۆیدا دوابخرێ، چونكه 24 ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌كو رۆژی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن دادگای فیدرَاڵی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌سه‌ند كراوه، گوتیشی ته‌واوی رێوشوێنه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلان دانانی حكومه‌تی عێراقه‌وه گیراوه‌ته به‌ر.
له به‌شێكی دیكه لێدوانه‌كه‌یدا ناوبراو روونی كرده‌وه له ساڵی رابردوو حكومه‌تی عێراق ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌ی دواخست، ئه‌وكاتیش هاوپه‌یمانی كوردستانی سكالاَیه‌كی پێشكه‌ش به دادگای فیدرِاڵی كرد، دواتر دادگا پشتگیری له سكالاَیه‌كه كردوو دواخستنی پرۆسه‌كه‌ی به هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی حكومه‌تی عێراق له قه‌ڵه‌مدا، ئه‌وه‌بوو دواتر دادگا سه‌رژمێرییه‌كه‌ی بۆ 24 ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ دواخست بۆیه ناكرێت ئه‌و پرسه چیدیكه دوابخرێت و له قاڵبه یاساییه‌كه‌ی ده‌ربچێت و بخرێته بازنه‌ی مه‌به‌سته سیاسییه‌كان، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كورد داوا ده‌كات پرۆسه‌كه له ته‌واوی عێراق ئه‌نجام بدرێت بێ جیاوازی كردن له ناوچه‌كان به‌تایبه‌ت كه هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێ پرۆسه‌كه له كه‌ركوك دوابخرێت.
به‌پێی پێوه‌ری عێراقی پێویسته هه‌ر 10 ساڵ جارێك سه‌رژمێریكردنی دانیشتووان ئه‌نجام بدرێت، له ساڵی 1987 پرۆسه‌كه له ته‌واوی عێراق به‌رِێوه‌چوو، دواتر له 1997 دیسان جگه له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه پرۆسه‌كه ئه‌نجام درایه‌وه، ده‌بوو له 2007 جارێكی دیكه پرۆسه‌كه به‌رِێوه‌چووبایه‌وه به‌لاَم دوای ئه‌و به‌رواره سێ جاریدیكه دواخرایه‌وه.