ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانى له عێراق كه‌مكرده‌وه
گولاَن/ساڵح محمد
ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانى له عێراق كه‌مكرده‌وه بۆ 56 هه‌زار سه‌رباز وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ى یه‌كجارى له عێراق به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى نێوان ئه‌مره‌یكا و عێراق.
وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا \"جسی مۆریل\"" رِه‌تى كرده‌وه ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كجارى له عێراق كشابێته‌وه و ئه‌و هه‌والاَنه به نادروست ناوبرد.
رِاگه‌یاندنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بلاَویانكرده‌وه كه سه‌رجه‌م هێزه شه‌ركه‌ره‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كشاونه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش پێش واده‌ى دیارى كرا‌و بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كه به‌پێى ئه‌و واده‌ى \""باراك ئۆباما\""ـى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دیارى كردوه بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌لاَم به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌واڵه رِه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها رِاگه‌یاندنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا چه‌ند وێنه‌یه‌كى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكایان بلاَوكرده‌وه كه له عێراق ده‌كشێننه‌وه و عێراق جێده‌هێڵن.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایی كرد كه له‌ساڵى 2003 تا ئێستا 4419 سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكی له عێراق كوژراون.
زیاتر له 50 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌مێننه‌وه تا كۆتایی ساڵى داهاتو كه كارى ئه‌وانیش مه‌شق پێكردن و رِاهێنانى سه‌ربازانى عێراق ده‌بێت به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌یی هێزه‌كانى عێراق له دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بۆ وه‌رگرتنى ئه‌منى ولاَت.
هه‌روه‌ها \""بی جی كراولی\"" وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به فه‌راهه‌مكردنى ئاسایش و ئارامى بۆ عێراق."