په‌له‌مانتارێكی پێشوو: كێشه‌كانی نێوان مایكی و عه‌للاوی ده‌بێته هۆی دووباره ئه‌نجام دانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان
له لێدوانێكدا په‌رله‌مانتاری پێشووی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق عه‌لی به‌لۆ دووپاتیكرده‌وه پچرانی په‌یوه‌ندی و دانووستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق زیاتر ئاڵۆزتر ده‌كات.
به‌لۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كێشه‌كانی ئێستای نێوان مالیكی و عه‌للاوی ده‌بێته هۆی دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، چونكه نه‌گه‌یشتنی ئه‌م دوو لایه‌نه كۆسپی زیاتر درووست ده‌كات له به‌رده‌م پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ناوبراو روونی كرده‌وه سه‌ردانییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جیفری فیلتمان بۆ عێراق هیچ ئه‌نجامێكی لێنه‌كه‌وته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا رازی نه‌بوون به پێشنیاره‌كانی واشنتۆن، گوتیشی پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بریتی بوو له دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كان له نێوان هه‌ردوولا به‌شێوه‌یه‌ك پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بدرێته مالیكی و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیش به‌ر عه‌للاوی بكه‌وێت به‌م پێیه‌ش ده‌سه‌لاَته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌م ده‌بێته‌وه‌و ده‌سه‌لاَته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی زیاد ده‌بێت.