عوسمان: ئه‌لعێراقییه به‌دوای پاساوێك بوو بۆ پچراندنی دانووسانه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حمود عوسمان سه‌رسورِمانی خۆی نیشاندا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌م دواییه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به هه‌ڵپه‌ساردنی گفتوگۆ‌و دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌هۆی لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئیئتیلافه‌كه نوری مالیكی كه رایگه‌یاندبوو ئه‌لعێراقییه كوتله‌یه‌كی سونییه.
عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ناكرێ له سه‌ر لێدوانێكی له‌م شێوه‌یه ئه‌لعێراقییه هه‌ڵوێست وه‌ربگرێ و دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ڵپه‌سێرێ، گوتیشی من خۆم له لێدوانه‌كه‌ی مالیكی بووه، قسه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی نه‌كردووه به‌ڵكو گوتوویه‌تی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌لعێراقییه سونین، كه ئه‌مه‌ش راستییه‌كه‌ی شاردنه‌وه‌ی ناوێ.
عوسمان روونیشی كرده‌وه هه‌ڵوێستی خودی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كه‌ی مالیكی جێگه‌ی سه‌رسورِمانییه‌و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش سه‌باره‌ت به لێدوان و كاردانه‌وه‌ی عه‌للاوی و ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌لعێراقییه نیگه‌رانه، چونكه كاردانه‌وه‌كانیان هیچ پاساوێكی بۆ نییه.
عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌لعێراقییه به‌دوای پاساوێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی كۆسپ له به‌رده‌م دانووستانه‌كان دروست بكات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاره‌زووی خۆی نیشاندا بۆ دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.