عه‌للاوی داوا له مالیكی ده‌كات دوای لێبوردن له ئه‌لعێراقییه بكات به‌هۆی لێدوانه ئاگرینه‌كه‌یه‌وه
سه‌رله‌نوێ سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی به‌توندی ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی لێدوانه ئاگرینه‌كانی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی كرد كه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی به كوتله‌یه‌كی سونی له قه‌ڵه‌م دابوو.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سۆمه‌رییه نیوز سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی به‌توندی ره‌خنه‌ی له لێدوانه ئاگرینی و تائیفییه‌كه‌ی مالیكی گرت و نیگه‌رانی خۆیشی سه‌باره‌ت به‌و جۆره لێدوانانه ده‌ربرِی كه ده‌بنه هۆی دووباره ئاڵۆز بوونه‌وه‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عه‌للاوی باسی له‌وه كرد سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی ئه‌لعێراقییه به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر دانووستانه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كوتله‌كان سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌لاَم ئه‌م جۆره لێدواناننه‌ی مالیكی پرۆسه‌كه به‌ره‌وه ئاراسته‌یه‌كی ئاڵۆز ده‌به‌نه‌وه‌و ده‌بێته هۆیه‌كی راسته‌وخۆ بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی گیانی تائیفه‌گه‌ری و دواتریش دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت.
عه‌للاوی داواشی له مالیكی كرد به فه‌رمی روونكرده‌وه بدات سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی و رایبگه‌یه‌نێ كه ئه‌لعێراقییه لایه‌نێكی دیاریكراو نییه به‌ڵكو هێزێكی عێراقییه‌و راسته‌وخۆ نوێنه‌رایه‌تی عێراقییه‌كان ده‌كات.
جێی باسه دوای ئه‌وه‌ی مالیكی رایگه‌یاند كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كوتله‌یه‌كی سونییه، له به‌رامبه‌ردا وه‌كو هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ئه‌لعێراقییه گفتوگۆ‌و دانووستانه‌كانی سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ڵپه‌سارد.